ئاب 08, 2022 17:02 Asia/Tehran
  • زلێنسکی بۆ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا  مەرجی دانا

سەرۆکی ئۆکرانیا مەرجێکی دانا بۆ ئەوەی ڕووسیا ڕیفراندۆم لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی ئەنجام نەدات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا (٢٤ی شوبات) چەند خولێکی دانوستان لە نێوان شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئاستە جیاوازەکان دا بەڕێوەچووە، کە نەبووەتە هۆی ئاگربەستێکی گشتگیر.

دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا هیچ ئەنجامێکی ھەستپێکراوی نەبوو.

تاکە ئەنجامی ئەم دانوستانانە زەمینەسازی بووە بۆ ئاگربەستێکی کاتی لە هەندێک ناوچەدا بە مەبەستی کشانەوەی خەڵکی سڤیل لە ڕێگا مرۆییەکان.

لە کۆتایی مانگی ئازارەوە تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ڤلادیمیر  زلێنسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕووسیا بەنیازی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ئەو وڵاتە لەسەر بابەتی پەیوەستبوون بە ڕووسیایە، ئەوا هیچ دانوستانێکی دیکە لەگەڵ ئۆکرانیا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی ناکرێت.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئیدیعای کرد کە کیێڤ لەسەر هەڵوێستی خۆی لە قەدەغەکردنی پەیوەستکرانی بەشێک لە ئۆکرانیا بۆ ڕووسیا بە توندی وەستاوە و هەڵوێستی ئۆکرانیا هەمیشە بەم شێوەیە بووە.

سەرپەیڤ