ئاب 09, 2022 18:12 Asia/Tehran
  • ھەڵکوتانە سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی ترەمپ

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) ڕۆژی دووشەممە بە بڕیارێکی دادەڤانی بۆ دۆزینەوەی بەڵگەی نھێنی و فەرمیی پەیوەست بە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ»، ھەڵیکوتایە سەر شوێنی مانەوەی لە «مارئە لاگۆ» ھەڵکەوتوو لە فلۆریدای ئەمریکا.

فەرمانگەی ئەرشیڤی نیشتیمانیی ئەمریکا کە ئەرکی پاراستن و ڕاگرتنی تەواوی بەڵگەکانی پەیوەست بە ھەر خولێکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکای لە ئەستۆیە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە ترەمپ لەکاتی بەجێ ھێڵانی کۆشکی سپی بڕێک بەڵگەی نھێنیی لەگەڵ خۆی دا گواستووەتەوە بۆ سەقامگەکەی لە فلۆریدا.

شرۆڤەکارانی سیاسی لە ئەمریکا ھێرشەکەی ڕۆژی شەشی ژانویەی ٢٠٢١ بۆ سەر کۆنگرێس بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسیی ئەم وڵاتە دەزانن. لە کۆبوونەوەکانی لێکدانەوەی ئەم سەرھەڵدانە بە ئامادە بوونی ئەندامانی ھەڵبژاردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ وەڕێ خستنی کودەتای خرایە سەر.

لە شەشی ژانویەی ٢٠٢١ دا ئەندامانی کۆنگرێس خەریکی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک بوون بە مەبەستی پشتڕاست کردنەوەی سەرکەوتنەکەی «جۆ بایدێن» لە ھەڵبژاردندا بوون، کە لە لایەن لایەنگرانی ترەمپەوە ھێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجام دا ٥ کەس کوژران و پتر لە سەد ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ