ئاب 14, 2022 16:32 Asia/Tehran
  • مەکرۆن پرۆتۆکۆلی ئەندامەتیی فینلاندو سویید لە ناتۆی واژۆ کرد

کۆشکی «ئیلیزە» لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە مەبەستی بەهێزترکردنی ئاسایشتی ئەو دوو وڵاتە پرۆتۆکۆلی ئەندامەتی سویید و فینلاند لە ناتۆی واژۆ کرد.

لەپاش «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، «ئێمانۆوێل مەکرۆن»ی ھاوتای فەرەنسیشی پرۆتۆکۆلەکانی پەیوەست بوونی سویید و فینلاند بە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ»ی واژۆ کرد.

کۆشکی ئیلیزە لە بەیاننامەیەک دا بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە، وتی: ئەم ھەڵبژاردنە سەربەخۆیە لە لایەن سوییدو فینلاندی ھاوبەشی ئەورووپیمان، ئاسایشتیان لە بەرامبەر ھەڕەشەی ئێستای تەنیشتیان ھێزمەند دەکات.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی «ڕیانۆڤێستی»، پەرلەمانی نیشتیمانیی فەرەنساش لە دووھەمی ئوت دا بە ٢٠٩ دەنگی تەباو ٤٦ دەنگی ناتەبا ڕەزامەند بوو بە تێپەڕاندنی گەڵاڵەی وەرگرتنی فینلاندو سویید لە ناتۆدا.

دەنگ وەرگرتن لە پەرلەمانی فەرەنسا دوای پەسەند کرانی ئەم بەڵگەیە لە مانگی ژوئیە لە لایەن سێنای فەرنساوە ئەنجامی گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەتا ئێستا ٢٣ وڵات لە ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ، داخوازییەکانی ستۆکھۆڵم و ھیلسینکی بۆ ئەندامەتی لەم ھاوپەیمانییە سەربازییەیان پەسەند کردووە.

 

سەرپەیڤ