ئاب 16, 2022 10:53 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆمپانیای «فایزەر» توشی کۆرۆنا بوو

«ئالبێرت بۆرلا» سەرۆکی کۆمپانیای «فایزەر» لە توییتێردا ڕایگەیاندووە کە تاقیکارییەکەی بۆ کۆرۆنا بە پۆزیتیڤ دەرچووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ئالبێرت بۆرلا» سەرۆکی کۆمپانیای «فایزەر» ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تاقیکارییەکەی بۆ کۆرۆنا بە پۆزیتیڤ دەرچووەو ھێندێک نیشانەی سوکی نەخۆشیەکەی پێوە دیارە.

«بۆرلا» کە ٦٠ ساڵ تەمەنیەتی، ڕایگەیاندووە کە خولی چارەسەریی خۆی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێ کردووەو وێڕای خۆکەرنتینە کردنی تەواوی ڕێنماییە ڕتەندروستییەکانیش ڕەچاو دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «بۆرلا» ھەتا ئێستا چوار ژەمی پێکوتەی کۆرۆنای وەرگرتووە کە بە ھۆی کۆمپانیای ئەمریکیی «فایزەر»و کۆمپانیای «بیوتێک»ی ھاوبەشە ئاڵمانیاییەکەی بەرھەم ھاتووە.

«فایزەر» کۆمپانیایەکی دەرمان چێکردنی چەند نەتەوەیی ئەمریکییە کە بە داھاتێکی لە ساڵێکدا ٨١ پۆیینت ٢ ملیارد دۆلار وەک گەورەترین کۆمپانیای دەرمان چێکردنی جیھان دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ