ئاب 17, 2022 21:42 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆل

زرمەی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بیسترا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەقنای ئەفغانستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆمبایەک لە مزگەوتێکی کابۆل لەنێو نوێژخوێنان دا تەقییەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرەش لە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان وای بڵاو کردەوە کە، ئەم تەقینەوەیە قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.

بەرپرسانی ئاسایشتیی حکومەتی تالیبان لەم بارەیەوە ھیچیان نەدرکاندووە.

ھەتا ئێستا ھیچکەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریسیتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان وا دەردەخات کە بە پێچەوانەی بانگەشەی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ئەم تاقمە ھێشتا نەیتوانیوە ئاسایشتی پێویست لە کابۆل و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە دامەزرێنێت.

سەرپەیڤ