ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابۆل بۆ سی کەس
ئاب 18, 2022 09:51 Asia/Tehran
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بۆ سی کەس ھیەڵکشا.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆمبایەک لە مزگەوتی «سدیقیە» ھەڵکەوتوو لە گەڕەکی «سەرکوتەڵ خێرخانە» لە باکووری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان تەقییەوە ک لە ئەنجامی دا ٣٠ نوێژخوێن کوژران و ٤٠ی دیکەش بریندار بوون.
لە نێو پێڕستی شەھیدانی تەقینەوەی مزگەوتەکەی کابۆل ناوی «ئەمیر موحەممەد کابۆلی» زانای ئایینیی ناوداریش بەدی دەکرێت.
ھەتا ئێستا ھیچکەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریسیتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان وا دەردەخات کە بە پێچەوانەی بانگەشەی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ئەم تاقمە ھێشتا نەیتوانیوە ئاسایشتی پێویست لە کابۆل و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە دامەزرێنێت.