ئاب 19, 2022 03:19 Asia/Tehran
  • وتووێژی ئەردوغان و گۆتریش و زلێنێسکی لە بارەی ڕێگاکانی کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکرانیا

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی ھەینی ڕایگەیاند: لە دیدارە سێ قۆڵییەکەی لەگەڵ «ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیاو «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێگاکانی کۆتایی ھسێنان بە شەڕی نێوان ئۆکرانیاو ڕووسیای تاتوێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرزەوە، ئەردوغان دوای دیدارەکەی لەگەڵ «گۆتریش» و «زلێنێسکی» لە شاری «لۆیۆ»ی ئۆکرانیا وتی: بە قۆستنەوەی ئەو کەشە ئەرێنییەی کە لە بەر ڕێککەوتنی ھەتاردەی دەغڵ و دانی ئۆکرانیا بەدی ھاتووە، بۆ چەسپاندنی ئاشتییەکی پاوەجێ وتووێژیان کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا تیشکی خستە سەر پرسێکی دیکەی ئەم دیدارە سێ قۆڵییەو وتیشی: لە بارەی گۆڕینەوەی دیلە جەنگییەکانی نێوان ئۆکرانیاو ڕووسیاش قسەیان کردووە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە دیدارەکەی دواتری لەگەڵ «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاش باسی پرسی دیلەکان دەکات.

جەختی لەوەش کردەوە کە، پرسی گۆڕینەوەی دیلەکانمان بۆ گرینگە.

سەرپەیڤ