گۆترێش داوای کرد خۆراک و کوودی ڕووسیا بگاتە بازاڕەکانی جیهان
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاریی حکومەتەکان و کەرتی تایبەتی کرد بۆ گواستنەوەی ئەو خۆراک و پەینە کیمیاییەی کە لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی مانگی ڕابردوو (حوزه یران لە ئەستەنبوڵ) .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەنتۆنیۆ گۆترێش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ گوتی ، دیوەکەی تری ئەم پاکێجە (رێککەوتن بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان) دەستڕاگەیشتنی بێ بەربەستی خۆراک و کوودی رووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهانیە ، کە لەژێر گەمارۆدا نییە .
جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوکاریی هەموو حکومەتەکان و کەرتی تایبەت گرنگە بۆ گواستنەوەی ئەو کەرەستانە بۆ بازاڕ.
بە گوتەی گۆتێرێش؛ گواستنەوەی زیاتری خۆراک و کوودی بەرهەم هێنراو لە ئۆکرانیا و ڕووسیا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هێورکردنەوەی زیاتری بازاڕی کاڵاکان و کەمکردنەوەی نرخی بەکاربەر.