ئاب 22, 2022 18:05 Asia/Tehran
  • درێژەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان سەبارەت بە سەروەت و سامانی دەستبەسەرداگیراوی ئەفغانستان

 ئەمریکا بەردەوامە لە دانوستانەکانی لەگەڵ حکومەتی تاڵیبان سەبارەت بە سەروەت و سامانی بلۆکەکراوی ئەفغانستان.

 

دوای ئەوەی تاڵیبان لە ١٥ی ئابی ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی وەرگرتەوە، زیاتر لە ٩ ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوەدەستی بەسەرداگیرا.

سێ بەرپرسی ئەمریکی کە داوایانکرد ناویان ئاشکرا نەکرێت، بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند: ئیدارەی جۆ بایدن پابەندە بە بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەگەڵ تاڵیبان سەبارەت بە ئازادکردنی یەدەگی بلۆکەکراوی دراویی ئەفغانستان.
پێشبینی دەکرا دوای ئەوەی سەرۆکی تۆڕی قاعیدە لە هێرشێکی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە کابول کوژرا ، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان سەبارەت بە ئازادکردنی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە بنبەستدا بێت ، بەڵام ئەمریکییەکان رایانگەیاند کە دانوستان بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی ئابووریی ئەفغانستان بەردەوامە.
دەوترێت بڕیارە پاشەکەوتی  دراویی ئازادکراو وەک ئەمانەتێک لە سندوقێکدا بگوازرێتەوە بۆ سویسرا و دەستەیەکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی بەکارهێنانی بکات.

سەرپەیڤ