سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی لە زاپۆریژیا ؛ هەفتەی داهاتوو
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، حەوتەی داھاتوو پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئامادەکاری دەکەن بۆ سەردانێکی بەپەلە بۆ وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا .
وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا کە گەورەترین وێستگەی کارەبایە لە ئەوروپا، لە مانگی ئازاردا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئەم وێستگەیە لە نزیک هێڵی پێشەوە ماوەتەوە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی کراوەتە سەر. ئۆکرانیا و ڕووسیا هەردووکیان یەکتر بە تۆپبارانکردنی ئەو دامەزراوانە تۆمەتبار دەکەن.
بەپێی ئاژانسی فارس، ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە کە ئەمڕۆ ئاژانسی رایانۆڤستی بڵاویکردووەتەوە کە چوار موشەک لە ناوچەی ئایزۆتۆپی رادیۆیی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کەوتوون دوای بۆردومانکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا.
ههروهها بهرپرسێک که له لایهن مۆسکۆوه له ناوچهی "زاپرۆگیا"ی ئۆکرانیا راسپێردراوه، رۆژی ههینی 26ی ئاب رایگهیاند، هێزهکانی ئۆکرانیا دوایین هێڵی کارهبایان بڕیوه که وێستگهکهی ژێر کۆنترۆڵی رووسیا به ئۆکراینهوه دهبهستێتهوه.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لە زاری "ڤلادیمێر رۆگۆڤ"، ئەندامی ئیدارەی خۆجێی کە رووسیا پاڵپشتی دەکات، نووسیویەتی، ئەو وێستگەیە لە ئێستادا کارەبا بۆ ئۆکرانیا نادات.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی سەر بە ئۆکرانیا رایگەیاند، شەش ریکتۆر لە وێستگەی کارەبای زاپۆریژیا لە تۆڕی نیشتمانیی کارەبای ئەو وڵاتە پچڕاون و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش پەلامارەکانی رووسیای بە ھۆکارزانی.