گۆرباچۆف دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو ماڵئاوایی لە ژیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410860-گۆرباچۆف_دوایین_ڕێبەری_سۆڤیەتی_پێشوو_ماڵئاوایی_لە_ژیان_کرد
میدیاکانی ڕووسیا شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی گیان سپاردنی «میخائیل گۆرباچۆف» دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوویان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2022 22:04 Asia/Tehran
  • گۆرباچۆف دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو ماڵئاوایی لە ژیان کرد

میدیاکانی ڕووسیا شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی گیان سپاردنی «میخائیل گۆرباچۆف» دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوویان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  «میخائیل گۆرباچۆف» لە تەمەنی ٩٢ ساڵی دا لە نەخۆشخانەی مۆسکۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو لە مێژ بوو توشی نەخۆشیی ھاتبوو.

 «میخائیل گۆرباچۆف»  لە دایک بووی دووھەمی مارسی ١٩٣١، ھەشتەمین و  دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو بوو کە لە ساڵی ١٩٨٥ ھەتا ١٩٩١ سکرتاریەتی گشتیی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووی لە ئەستۆ بوو.