ئه‌یلوول 01, 2022 04:09 Asia/Tehran
  • ھیواداری دەربڕینی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنی ڤییەنا لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا هیواداریی ده‌ربڕی له‌ مەڕ ئه‌گه‌ری گه‌ییشتن به‌ ڕێککه‌وتن له‌ دانوستانه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆتەکانی دژی له‌ ماوەی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆزێپ بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە هیوا داری  دەربڕی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لە دانوستانەکانی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لە ڤییەنا ڕێککەوتن مسۆگەر بکرێت.

ھاوکات «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە  مۆسکۆ پشتگری لە هەڵوێستی تاران دەکات، وتیشی: تاوتوێ کردنی بەڵگەنامەی تۆکمەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە قۆناغی کۆتاییدایە.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ «لاڤرۆڤ» وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، باسی شێلگیربوونی ئێرانی کرد بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی پاوەجێ و وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە ھەڵس و کەوت بکات، گەییشتن بە ڕێککەوتن ھێندەش دوورەدەست نییە.

سەرپەیڤ