ئه‌یلوول 01, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: هەڵگری پەیامی سەرکردەیەکی ئەورووپا بووم لەبارەی ئۆکرانیاوە بۆ ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که هەڵگری پەیامی سەرکردەیەکی ئەورووپا بووه له سەر پرسی ئۆکرانیا بۆ ڕووسیاو وتیشی: ھێندێک بیرۆکه لە ئارادایە بۆ یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی ئاشتی و ئارامی و ڕاگرتنی شەڕ له ئۆکرانیا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە دوای دیدار و وتووێژی لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لە مۆسکۆ، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئۆکرانیا لە بەرزترین ئاست دا ڕوون کردووەتەوە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» ڕاشیگەیاند کە لە پرسی ئۆکرانیادا هەندێک پرسی مرۆڤی، دیلەکان و ھێزگەی ناڤۆکیی «زاپۆرۆژیا» جێگەی بایەخن و پێویستە هەموو ھەل و توانایەک بۆ دەرچوون لەم دۆخە بەکاربهێنرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ئێران که لە ڕیزی ئەکتەره سەرەکییەکانی جیهان له پرسی ئاشتییانەی ناڤۆکیدایە، بۆ هەر چەشنە هاوکاری و یارمەتی دانێک لە ئاراستەی چەسپێندرانی ئاسایشت لەم ھێزگە ناڤۆکییەو گردوپەڕەکەی ئامادەیە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان ، باسی شێلگیر بوونی ئێرانیشی کرد لە مەڕ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی پاوەجێ و وتیشی: ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە بجوڵێتەوەو ئەم دەقەی ئێستا هێزمەند بکات، ئەوە گەیشتن بە ڕێککەوتن ھێندەش دوورە دەست نییە.

هەروەها «سێرگێئی لاڤرۆڤ»ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لە پرێس کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند: مۆسکۆ بە تەواوی لە دەقی یەکجارییک بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە قۆناغی ئێستادا ڕازییە.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا کرده‌وه‌.

سەرپەیڤ