ئولیانۆڤ: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا بەرزەفڕانە نییە
"میخائیل ئولیانۆڤ" نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا لە نەمسا وتی: وەڵامی ئێران بۆ پێشنیاری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرزەفڕانە نییە.
لە خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەننا بە تەوەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ زاڵم و نایاساییەکانی سەر ئێران کە لە ٤-٨ی ئاب بەڕێوەچوو، چەند پێشنیارێک لەلایەن "ئێنریکی مۆرا"، ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا پێشکەش کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی نووسراوی خۆی بۆ ئەو دەقە پێشنیازکراوەی ئورووپا کە تیایدا ڕێگای دەست پێکردنەوەی جێبەجێکردنی تەواوەتی بەرجام خرایەڕوو و ڕایگەیاند، ئەگەر وەڵامی ئەمریکا واقیعبینانە و نەرم و نیان بێت، ڕێککەوتنێک مسۆگەر دەبێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، "میخائیل ئولیانۆڤ" لە پەیامێکی تویتەیردا نووسیویەتی: ئێران پێشنیاری خۆی بە پێشنیاری ئەم دواییەی ئەمریکا کرد سەبارەت بە ڕەشنووسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی خستوەتەڕوو .
ئولیانۆڤ گوتیشی : پێدەچێ پێشنیازەکانی ئێران زۆربەرزەفڕانە نین و دەکرێت قبوڵ بکرێت ئەگەر ئاڕاستەکردنی سیاسی پێویست بۆ تەواوکردنی دانوستانەکانی ڤیەنا ھەبێت ،