ئه‌یلوول 04, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • ناردنی گازی ڕووسی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئۆکرانیا

 کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرانیا گاز دەنێرێتە ئەوروپا.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، رۆژی شەممەی رابردوو کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا رایگەیاند، زیاتر لە 42 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە رێگەی ئۆکرانیاوە دەنێرێتە ئەوروپا.

ئەم هەواڵە چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی گازپرۆم ڕاگەیەندرا کە دەست ناکاتەوە بە ناردنی گاز بۆ ئەڵمانیا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ وەک پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.

ڕۆژی شەممە قەبارەی ئەو گازەی لە ڕووسیاوە دەنێردرێت لەسەر سنووری ئۆکرانیا بە بەراورد بە هەینی ڕابردوو زیادی کردووە، بەڵام بەس نەبوو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو گازەی کە لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریمەوە نێردراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە ڕووسییە؛ گەیشتنی گاز بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم 1 ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی خراپی کارکردنی ئامێرەکان بە تەواوی چارەسەر دەکرێت.

هێڵی بۆری نۆرد ستریم 1 کە لە ئێستادا تاکە ڕێگای سەرەکی گەیاندنی گازە بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا ، لە هەفتەی ڕابردووەوە  بە ھۆی دەڵانی گاز وەستاوە.

سەرپەیڤ