ئه‌یلوول 12, 2022 22:23 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یۆنان بەرامبەر بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا

 لە وەڵامی لێدوانەکانی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتەبێژی حکومەتی یۆنان وتی: وەڵامی قسەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەدەینەوە.

 پرسە جۆراوجۆرەکان لەوانەش سەروەری یۆنان و تورکیا بەسەر دەریای ناوەڕاستدا گرژی لە نێوان ئەسینای پایتەخت و ئەنقەرەدا هێناوەتە ئاراوە. مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە یۆنان لە هەر جۆرە سەرکێشییەک و رایگەیاند، بە هێزی سوپا و پیشەسازی بەرگری، ئاسایشی تورکیا وەک خۆی دەمێنێتەوە.

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر یۆنان بەناوی ئەوانی دیکەوە بچێتە ناو سەرکێشییەکەوە، ئەوا لێکەوتەکانی لە ئەستۆ دەگرێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە یۆنان کرد کۆتایی بە کردەوە ورووژێنەرەکانی بهێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس، "یانیس ئۆیکۆنۆمۆ"، وتەبێژی حکومەتی یۆنان، وێڕای ئاماژە بە توندبوونی شەڕە زارەکیەکانی تورکیا، وتی: ئەسینای پایتەخت وەڵامی قسە شێتەکانی ئەنقەرە دەداتەوە وەک ئەوەی شایەنیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد: لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا "بەکارهێنانی ناوخۆیی"یان هەیە.

 

سەرپەیڤ