ئه‌یلوول 13, 2022 10:25 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەڵاواردنی دژی موسڵمانان لە بریتانیا

میدیاکانی بەریتانیا باسی هەڵاواردنی سیستماتیکی ڕەگەزی لە حکومەتەکانی بەریتانیایان کردووە بەرامبەر بەو موسڵمانانەی کە لەم وڵاتەدا دەژین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕەگەزپەرستی بووەتە کێشەیەکی شێلگیرانە بۆ شارومەندانی وڵاتانی ئەورووپا. پەرەسەندنی هەڵاواردنی ڕەگەزی لە وڵاتە جۆربەجۆرەکانی ئەوروپا، لەوانە فەرەنسا و بەریتانیا، بە تایبەت لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە شارومەندانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی سیاسەتەکانی هەڵاواردن و جیاکاریی ڕەگەزی، خۆپیشاندان بکەن.

لە درێژەی سیاسەتی هەڵاواردنی دژی موسڵمانانی دانیشتووی بەریتانیا، میدیاکانی ئەم وڵاتە دوێنێ (دووشەممە) هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی بەریتانی و ناساندنی موسڵمانانی دانیشتووی ئەم وڵاتەیان وەک «هاوڵاتی پلە دوو» ڕاگەیاند.

دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە بەریتانیا چووەتە واری جێبەجێکردنەوە،  پێدانی ڕەگەزنامەی «ھاوڵاتیی پلە دوو»ی بۆ تێکڕای موسڵمانانی دانیشتووی ئەم وڵاتە لە بەرچاو گرتووە.

لە کاتێکدا کە حکومەتی بەریتانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە تەنیا ئەو کەسانەی کە کردەوەکانیان مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشتی نیشتیمانی دروست دەکات و یان تاوانی قێزەون ئەنجام دەدەن، ڕەگەزنامەکەیان لێ دەسەندرێتەوە، کەچی ئەم ڕاپۆرتە دەربڕی ئەوەیە کە پێوەرە ناڕوونەکان شیمانەی بڕیاردانی سەرەڕۆیانەو هەڵاواردنی دژی موسڵمانانی پەرە پێ داوە.

لە دیسامبەری ٢٠١٣ «تێریزا می» وەزیری نێوخۆی بەریتانیا، بەپێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕەگەزنامەی ٢٠ موسڵمانی دانیشتووی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.

وادیارە ئەم کارە ڕەگەزپەرستانەیە کە لەلایەن بەرپرسانی دواتری وەزارەتی نێوخۆوە دووبارە کرایەوە، تەنیا تایبەتی موسڵمانانە.

سەرپەیڤ