ئه‌یلوول 15, 2022 15:38 Asia/Tehran
  • لە کۆتایی کۆرۆنا نزیک بووینەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: لە کۆتایی کۆرۆنا نزیک بووینەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «تێدرۆس ئەدهانۆم» بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی حەوتەی رابردوو لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، کەمترین رێژەیە لە چاو دوو ساڵ لەمەوبەر.

«ئەدهانۆم» وتیشی: خاڵی کۆتایی کۆرۆنا دیارە، بەڵام وەک بینینی خاڵی کۆتایی ڕاکردنی ماراسۆن، ئەمەش بە واتای وەستانی نییە، بەڵکو دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین بۆ گەییشتن بەم هێڵی کۆتایی.

حەوتەی رابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا هۆشداریدا  کە ھانەو ھیوای ژیان و خوێندن و ئپێوەرەکانی ژیان لە جیهاندا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی Covid-19 پێنج ساڵی ڕەبەق بۆ دواوە گەڕاوەتەوە.

سەرپەیڤ