مەرجی ڕوسیا بۆ فرۆشتنی گاز بە ئەوروپا
سەرۆکی ڕووسیا روولە وڵاتانی ئەوروپا جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی پەیوەست بە بۆری گازی نۆرد ستریم کردەوە.
روسیا دەیان ساڵە گەورەترین دابینکەری گازی سروشتیی یەکێتی ئەوروپا بووە و هەردوولا سوودیان لە پێداویستییەکانی یەکتر وەرگرتووە.
بە هۆکاری جۆراوجۆر، وڵاتانی ئەوروپا هەمیشە هەوڵیان داوە پشتبەستنیان بە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ڕووسیا کەم بکەنەوە، بەڵام گەیشتن بەم ئامانجە زۆر قورس بووە و تا ئێستاش ڕووسیا نزیکەی ٤٠٪ی ئەو گازە دابین دەکات کە یەکێتی ئەوروپا بەکاری دەهێنێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین رەتیکردووەتەوە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەم وڵاتە و قەیرانی وزەی ئەوروپادا هەبێت و رایگەیاندووە، ئەگەر ئەوروپا گازی زیاتری دەوێت، پێویستە ئەو سزایانەی کە پەیوەندییان بە هێڵی بۆری غازی نۆرد ستریمەوە هەیە هەڵبگرێت.
ڤلادیمێر پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا پابەند دەبێت بە ئەرکەکانی لە گرێبەستەکانی وزەدا.