ئیمام خومەینی (ر.ە) ڕابەرێکی ناسراوی جیهانە
ئهیلوول 20, 2022 11:43 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا ئیمام خومەینی(رە)ی بە ڕابەرێکی ناسراو لە مالیزیا و وڵاتانی دیکەی جیهان زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبدولقادر جیرانی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاسیا و ئەقیانوسیەو ئەفریقیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی مالیزیا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، وێڕای ئامادە بوونی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی (ر.ە) بە دانانی تاجەگوڵینە ڕێزی لە پلەی بەرزی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت.
«عەبدولقادر جیرانی» بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەمە دووھەم گەشتی منە بۆ ئێران، ئەمڕۆش شانازی دەکەم کە سەردان و ڕێزگرتن هاتوومەتە مەزارگەی ئیمام خومەینی(ر.ە).
«جیرانی» جەختی لەوەش کردەوە کە: ئیمام خومەینی (ر.ە) ڕابەرێکی گەورە بوو کە خەڵکی مالیزیا و زۆر وڵاتی دیکەی جیهان بە باشی دەیناسن.