ئه‌یلوول 23, 2022 12:15 Asia/Tehran
  • گۆتریش لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران: کشانەوەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھەنگاوێکی نەرێنی بوو

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، وێڕای ئاماژه‌کردن به‌ قه‌یرانه‌کانی ئێستای هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌که‌، پێکهێنانی دیالۆگی نیشتیمانی به‌ بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کیی به‌ ڕێگاچاره‌ی هه‌موویان زانی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم رەییسی» لە درێژەی پلانەکانی چوارەمین رۆژی گەشتەکەی بۆ نیویۆرک، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی خۆجێیی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، «ئانتۆنیۆ گۆتێریش» کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەش دا وێڕای پێداگرتن

لەسەر گرینگایەتیی پێگەی ئەم ڕێکخراوەیە لە پێدانی ڕۆڵ بەگەلانی دنیابۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ڕێگری کردن لە دەستوەردانی بیانییەکان لە کاروباری ناوخۆیان، وتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت مانای ڕاستەقینەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بێت نەک ڕێکخراوی دەسەڵاتەکان.

ڕەییسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک دۆست و یاوەری ڕۆژانی دژواری دراوسێکانی ناساندو ئاماژەی بە ھەنگاوە مرۆڤیەکانی ئێرانیش کرد لە داڵدەدانی کۆچبەرانی ئەفغانستانی و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی بەبڕشتانەی تیرۆریزم وەکو مەترسییەکی گەورەی سەر سەر ناوچەکە و جیهان و، وتی: بەڵام لە بەرامبەردا دیاریی ناتۆ و ئەمریکا بۆ ناوچەکەی ئێمە شەڕ و وێرانکاری و داگیرکردن و قەڵاچۆ بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژه‌کردن به‌ قه‌یرانه‌کانی ئێستای هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌که‌، پێکهێنانی دیالۆگی نیشتیمانی به‌ بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کیی به‌ ڕێگاچاره‌ی هه‌موویان زانی و وتیشی: وا ھەڵدەگرێ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی بەبڕشتانەتر لە دژی ھەڵس و کەوتی ڕەفتارەکانی تاکلایەنە بگێڕێت.

ڕەییسی بە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی ئێران لە دانوستان و دیالۆگی ناوچەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان وڵاتان ڕوو لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی:ئەگەر ئا لەم شوێنەوە وەک دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی حەق و دادگەری ڕەچاو بکرێت،ناوی بەڕێزت لە مێژووی ئەم ڕێکخراوە جیهانییەدا بە ھەرماوی دەمێنێتەوە.

لەم دیدارەدا سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها کردەوەی بەردەوامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە داڵدەدانی ئاوارەکانی ئەفغانستان و ڕۆڵگێڕانی لە ئاگربڕی یەمەن دا بەرز نرخاند و وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  ھەنگاوێکی نەرێنی و جێی مەخابن بوو.

«ئانتۆنیۆ گۆتێریش» دەستپێشخەریی ئێرانی لەمەڕ دروستکردنی چوارچێوەیەک بۆ دیالۆگەکانی ناوچەیی بە بنیاتنەر و ھەڵگری پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەسەلەی مافی مرۆڤ دا وتیشی: نابێت مافی مرۆڤ وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێت و بکرێتە بیانووی شەڕ لە دژی وڵاتان.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕاگەیاندنی پەرۆشیی خۆی بۆ ھەڵنەوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران سەرەڕای تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ،وتیشی: ئێران خاوەنی شارستانیەتێکی کۆنە و بەشێکی حاشاهەڵنەگری جیهانی ئەمڕۆیە و ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ چارەسەرکرانی کێشەکانی یەمەن، عێراق، سوریا، لوبنان و ئەفغانستان بە دەستی گەلەکانیان ئاوەزمەندانەو لۆژیکانەیە.

سەرپەیڤ