باھۆزی فیۆنا لە کەنەدا کارەبای هەزاران خانووبەرەی بڕی
ئهیلوول 25, 2022 09:17 Asia/Tehran
زریانی بەهێزی "فیۆنا" لە ڕۆژهەڵاتی کەنەدا ڕۆژی شەممە کارەبای زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ماڵی ئەم وڵاتەی بڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، بەپێی ئەو ئامارەی راگەیەندراوە، لانیکەم چوار سەد هەزار ماڵ تەنیا لە پارێزگای نۆڤا سکۆتیا رووبەڕووی کێشەی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.
شارەوانی ناوچەی "کیپ بریتۆن" لە ناوەڕاستی پچڕانی بەربڵاوی کارەبا و داخستنی ڕێگاوبانەکان باری نائاسایی ناوخۆیی ڕاگەیاند.
هەروەها وەزارەتی سەلامەتیی گشتی کەنەدا هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە کە خۆیان لە هەموو گەشتێکی ناپێویست بە ئۆتۆمبێل بەدوور بگرن.
هەروەها جاستین ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڕیاریدا گەشتەکەی بۆ ژاپۆن دوابخات.
زریانی فیۆنا کە ڕۆژی یەکشەممە باشووری ڕۆژئاوای پورتوگالی گرتەوە و وێرانکاری لە دوورگەکەدا بەدی ھێنا، لانیکەم هەشت کوژراوی لێکەوتەوە.