گەیشتنی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ڤیەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411646-گەیشتنی_سەرۆکی_ڕێکخراوی_وزەی_ئەتۆمیی_ئێران_بۆ_ڤیەن
 سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤیەننا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2022 18:17 Asia/Tehran
  • گەیشتنی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ڤیەن

 سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤیەننا.

 

محەممەد ئێسلامی بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هەروەها دیدار و وتووێژ لەگەڵ "ڕافایل گرۆسی"، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤیەننا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، سبەی دووشەممە، ٦٦هەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەست پێدەکات.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەشداری دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.