ئه‌یلوول 27, 2022 08:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەکان بەرامبەربە دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەندەهاری ئەفغانستان

دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شارستانی «ئەسپین بولدەک» سەر بە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە کابلۆلەوە ، ژێدەرە میدیاییەکانی تالیبان ڕایانگەیاندووە کە تەرمی دوانزە کەس لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدایەکە لە قەندەهار دۆزراوەتەوە.

«ڕیچارد بەنێت» راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە بۆ ئەفغانستان لە پەیامێکدا لە تویتەر خوازیاری لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە بوو سەبارەت بەم مەسەلەیە.

«پاتریشیا گاسمەن» جێگری سەرۆکی بەشی ئاسیایی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤیش وتی: بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە ئەم ڕووداوە نابێتە هۆی سەرهەڵدانی کوشت و بڕی تۆڵەکەرانە، تالیبان دەبێ لەم بارەوەیەوە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی دیکە هاوکاری بکا.

«زەبیحوڵڵا موجاهید»ی وتەبێژی تالیبانیش لە کاردانەوە بە دۆزرانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەلە وتی: گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە هی سەردەمی زوڵم و زۆرەکانی ژەنەراڵ عەبدوڕەزاقە (فەرماندەری پۆلیسی قەندەهار لە حکومەتی پێشووی ئەفغانستان) دۆزراوەتەوە.

ژمارێک لە ئەندامان و کەسایەتییە میدیاییەکانی تالیبانیش ژەنەراڵ عەبدوڕەزاق بە بەرپرسی کوژرانی ئەو کەسانەی دەزانن کە لەو گۆڕەدا تەرمیان دۆزراوەتەوە.

سەرپەیڤ