ئه‌یلوول 28, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی گشتپرسیی پەیوەست بوونی «دونباس» بە ڕووسیاوە

زۆربەی دەنگدەران لە گشتپرسیی «دۆنێتسک» و «لوهانێسک» پشتگیرییان لە پەیوست بوونیان بە فیدراسیۆنی ڕووسیا کردووە.

گشتپرسیی پەیوەستبوون بە ناوچەکانی لوهانێسک، دۆنێتسک، خێرسۆن و زاپرۆژیا بە ڕووسیاوە لە ڕۆژی هەینی (٢٣ی ئەیلول) دەستیپێکرد و تا ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی ئەیلول) بەردەوام بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٩٩٪ی دەنگدەرانی کۆماری گەلی دۆنێتسک خوازیاری پەیوەست بوونیان بە ڕووسیان.

لە لوهانێسک زیاتر لە سەدی ٩٨ ی خەڵک پشتگیرییان لەم بیرۆکەیە کردووە.

ئەنجامە فەرمییەکان وا دەردەخەن کە لە دۆنێتسک و لوهانێسک ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەرووی ٨٠٪ بووە.

بەرپرسانی هەردوو هەرێم رایانگەیاندووە، نزیکەی هەموو دەنگەکان هەژمار کراوە. جگە لەم دوو هەرێمە، ئەم گشتپرسییە لە «زاپرۆژیا»و «خێرسۆن» لە باشووری ئۆکرانیاش بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ