ئه‌یلوول 30, 2022 14:24 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابول

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابولی (پایتەختی ئەفغانستان) بۆ ٣٢ کەس بەرز بووەو.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی  لە ناوەندێکی پەروەردەیی لە ناوچەی «دەشت پەرچی» لە ڕۆژئاوای کابول، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی ڕوی دا کە لە ئەنجام دا ٣٢ کەس کوژراون و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکەی ئەم ناوەندە پەروەردەییە لە کاتی تاقیکردنەوەدا ڕووی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئەفغانستان، بکەری تەقاندنەوە خۆکوژانەکە بۆمباکەی تەکی لە نێو قوتابیانی ئەم ناوەندە پەروەردەییەدا تەقاندووەتەوە.

«دەشت بەرچی» ناوچەیەکی زۆرینە شیعەیە و نشینگەی کۆمەڵگەی کەمینەکانی هەزارەیە لە کابول داو جاروبار دەبێتە ئامانجی هێرشی خوێناوی.

تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرپەیڤ