تشرینی یه‌که‌م 01, 2022 07:40 Asia/Tehran
  • ڕووسیا بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئوکراینی ڤیتۆ کرد

 ڕووسیا ڤیتۆی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی کرد سەبارەت بە لکاندنی چوار هەرێم لە ئۆکرانیا بە خاکی فیدراسیۆنی ڕووسیا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ڕووسیا ڤیتۆی لە بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە  ئیدانەی لکاندنی چوار ناوچە لە ئۆکرانیا بە خاکی ڕووسیا کردووە.

چین لەم بڕیارنامەیە خۆی بەدوور گرت.

ڕۆژی هەینی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و بەرپرسانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بەڵگەنامەکانی پەیوەست بوونی ئەم چوار هەرێمەیان بە فیدراسیۆنی ڕووسیا واژۆ کرد.

ئەمەش دوای ئەو ڕیفراندۆمانە ڕوویدا کە لەو ناوچانە ئەنجامدرا. 

سەرپەیڤ