تشرینی یه‌که‌م 01, 2022 23:19 Asia/Tehran
  • فەرمانی دەستگیرکردنی عیمران خان دەرچوو

ڕۆژنامەی نەیشن چاپی  ئیسلام ئاباد ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستان عیمران خانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ڕۆژنامەی نەیشن ڕایگەیاندووە کە فەرمانی دەستبەسەرکردنی عیمران خان بە هۆی لێدوانی هەڕەشەئامێز لە ژنە دادوەرێک لە کاتی خۆپێشاندانێکدا دەرچووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عمران خان لە میانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی کە لە پارکی ئێف ٩ بەڕێوەچوو، بە ئاشکرا هەڕەشەی لە دادوەرێکی ژن و ٢ ئەفسەری باڵای پۆلیس کردووە. عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا بە 174 دەنگی ئەرێنی لە کۆی 342 دەنگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و شەهباز شەریف جێگەی گرتەوە.

 

 

سەرپەیڤ