تشرینی یه‌که‌م 03, 2022 06:50 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان لە ئەوروپا بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە

 خەڵکی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە قەیرانی ئابووری و زیادبوونی تێچووی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی روسیا ئەلیەوم ، خەڵکی ئەڵمانیا لە ژمارێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە، لەوانە بەرلین، خۆپێشاندانیان کرد، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی حکوومەت و گرانبوونی نرخی وزە و دژایەتی ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.

هەروەها شاری ڤیەننا، پایتەختی نەمسا، گۆڕەپانی ناڕەزایەتی لە دژی گرانی نرخی کەلوپەلەکان بوو، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە دەکەن کە ڕۆژاوا بەسەر ڕووسیادا سەپاندوویەتی. هەروەها خەڵکی هۆڵەندا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی حکومەت و گرانکردنی نرخی فەسڵەکان.

لە لایەکی دیکەوە شارەکانی بەریتانیا دوێنێ شەممە گۆڕەپانی مانگرتنی بەربڵاوی کرێکارانی هێڵی ئاسن بوون کە بە گەورەترین مانگرتن لە چەند دەیەی ڕابردوو دادەنرا. سەندیکاکان لە بەریتانیا داوای ئەم مانگرتنەیان کردبوو بۆ باشترکردنی کرێ و ئاسایشی کار.

سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ بەهۆی شەڕی رووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی قەیرانی وزە لە وڵاتانی ئەوروپا و زۆرێک لە پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتانە بەهۆی نەتوانینی خەرجکردنی تێچووی زۆری وزە رووبەڕووی مەترسی ئیفلاس بوونەتەوە.

سەرپەیڤ