ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: ئەوروپا لەم زستانەدا ڕووبەڕووی مەترسیی بێ وێنەی کەمبوونەوەی گاز دەبێتەوە
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، دوای بڕیاری رووسیا بۆ بڕینی زۆربەی هەناردەی گازی بۆ ئەوروپا، کیشوەرەکە رووبەڕووی "مەترسییەکی بێ وێنە" دەبێتەوە بۆ کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی گازی سروشتی لە زستانی ئەمساڵ دا.
بەپێی هەواڵێکی "ئەسۆشێتد پرێس"، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کە بنکەکەی لە پاریسە، لە راپۆرتی سێ مانگەی خۆیدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە) بڵاوکرایەوە رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی گازیان بە رێژەی سەتی 13 کەمبکەنەوە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشی سەرەکیی کەمکردنەوەی گاز دەتوانێت لە بوارەکانی وەک کەمکردنەوەی گەرمکەرەوەکان بە یەک پلە، ڕێکخستنی پلەی گەرمیی بۆیلەر، هەروەها پاشەکەوتکردن لە کەرتی وزەی پیشەسازیدا بێت.
یەکێتی ئەوروپا رۆژی هەینی رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا بەلایەنی کەمەوە لەسەدا پێنج لەکاتەکانی لوتکەدا.
هێشتا تەنیا بڕێکی کەم لە گازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرانیا بۆ سلۆڤاکیا و لە دەریای ڕەشەوە لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ بولگاریا دەچێتە ناو بۆریەکانەوە.
دوو ڕێگای دیکەی گواستنەوەی گاز لە دەریای باڵتیکەوە بۆ ئەڵمانیا لە ڕێگەی بێلاڕووس و پۆڵەندا پچڕاون. یەکێتی ئەوروپا 88%ی یەدەگی گازی خۆی پڕکردووەتەوە، لە کاتێکدا بەپێی هەڵسەنگاندنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، پێویستە 90%ی یەدەگی گازی یەکێتی ئەوروپا تەواو بکرێت لە ئەگەری بڕینی گازی رووسیا.