ژماری کوژراوانی تەقینەوەکەی کابول ٥٠ کەسی تێپەڕاند
ژماری ئەو کەسانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی هەینی لە نزیک ناوەندێکی پەروەردەیی لە ناوچەی شیعەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراون، گەیشتە ٥٤ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، میدیاکانی ئەفغانستان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە زاری سەرچاوەکانی نەخۆشخانەوە ڕایانگەیاندووە کە بەشێک لە بریندارانی تەقینەوەی تیرۆریستی ڕۆژی هەینی بە هۆی کاری بوونی برینەکانیانەوە کوژراون.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی کاج لە ناوچەی شیعەکانی دەست بەرچی لە ڕۆژئاوای کابول کوژراون بۆ ٥٤ کەس زیادیکردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ١١٢ کەس.
پێشتریش 49 کهس کوژراون که 42 کهس کچ و سێ پیاو و چوار تهرمیان نهناسراوه. هەروەها ژمارەی بریندارەکان ٩٧ کەس بووە.
هێرشی ڕۆژی هەینی بۆ سەر ناوەندێکی پەروەردەیی لە ناوچەی شیعەکانی کابول کاردانەوەی بەرفراوانی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵدا بووە.
عەبدوڵڵا عەبدوڵا، حەمید کەرزایی، باڵوێزخانەی ئێران لە کابول، ئەنجوومەنی ئاسایش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هێرشەیان شەرمەزار کردووە و داوای سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە خوێناوییەیان کردووە.