تشرینی یه‌که‌م 15, 2022 09:50 Asia/Tehran
  • ریابکۆف: ئەمریکا ئاسایشتی جیهان تێک دەدات

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا به‌ هاوکاریی هاوپه‌یمانه‌ ڕۆژاواییه‌کانی، بۆ گەییشتن بە باڵادەستیی سەربازی و ستراتژیی خۆی له‌ شه‌ڕی ئۆکرانیادا ئاسایشتی جیهان له‌نێو ده‌بات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سێرگێئی ریابکۆف»، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: واشێنگتۆن ئەمڕۆ نایەوێت نیگەرانییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگرێت، وەک ئەوەی لە قەیرانی کارائیب دا کردی و بۆ باڵادەستی سەربازیی ستراتیژی خۆی هەوڵ دەدات. دیارە ئەمەش ئاسایشتی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی ستراتیژی تێک دەدات و ئامانجیشی مسۆگەرکردنی هەژموونی ئەمریکایە بەسەر جیهاندا بە ھانابردن بۆهەر شێوازێک.

ریابکۆف ئاماژەی بەوەش دا کە کێشەی ڕەفتارەکانی واشێنگتۆن ئامادەنەبوونی بۆ داننان بە مافی وڵاتانی دیکەیە لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانیان.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوەش کردەوە کە: بەداخەوە ئێستا دۆخەکە جیاوازە، ئەمریکاش توانای دانوستانی نییەو بە هاوکاریی هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی، کیێڤ هان دەدات بۆ ئەوەی ھەتا ئۆکرانییەک ماوە بۆ شکست پێ ھێنانی ستراتژیی ڕووسیا ،راستەوخۆ دژی خاکی وڵاتەکەمان بەشەڕ بێت. لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا بەرپرسیارێتیی تەواوی ناسەقامگیری لە داڕشتی ئاسایشتیی جیهانیدا لە ئەستۆی ئەمریکایە.

سەرپەیڤ