تشرینی یه‌که‌م 20, 2022 12:36 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف ٣٥ی سوپای ئەمریکا

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکیی جەنگی ئێف ٣٥ی سوپاکەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ویلایەتی یوتا کەوتەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ ڕاگەیاند.

هەروەها سەرچاوە هەواڵدەرییەکان وێنەی ئەو ساتانەیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەم فڕۆکەیەی ئەمریکی دوای گڕگرتنی دەکەوێتە خوارەوە دوای بەر زەوی کەوتنە ئاگر لە ئاگردا دەسووتێت.

تا ئێستا لە بارەی هۆکاری ڕووداوەکە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

با ئاماژە بەوەش بکرێت کە پڕۆژەی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا بە بڕشتانە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بەدوادچوونی بۆ دەکرێت و ئەمریکییەکان ئەم فڕۆکەیەیان وەک بەهێزترین فڕۆکەی جەنگیی جیهان ناساندووە، کەچی زۆر کەموکوڕیی تەکنیکی تێیدا بووەتە هۆی بێ کەڵک مانەوەی ئەم فڕۆکەشەڕکەرانەو هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی بیانی.

سەرپەیڤ