تشرینی یه‌که‌م 20, 2022 14:26 Asia/Tehran
  • لەکار کشانەوەی وەزیری نێوخۆی بەریتانیا

میدیاکانی بەریتانیا دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری نێوخۆی بەریتانیایان راگەیاند.

بە گوێرەی هەواڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئەمریکا، میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند کە، «سوئلا براڤەرمان» وەزیری نێوخۆی بەریتانیا بۆ دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی «لیز تراس»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە، «کواسی کوارتێنگ» وەزیری دارایی بەریتانیا سێ حەوتە دوای خستنەڕووی پلانێکی ئابوریی پڕھەراوھوریا کە بووە هۆی دابەزینی مێژوویی بەهای پاوەند و تێکچڕژانی دارایی لەو وڵاتە، لەم پۆستەی دوورخرایەوە.

«لیز تراس»، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش، لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان دا کە گەلێکیش ئاڵۆز بوو، ڕووبەڕووی هێرشی توندی لایەنی ڕکابەر و داخواازیی لەکارکشانەوە بووەوە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی پرسیار و وەڵامی پەرلەماندا کاتێک بەرگری لە کردەوەکانی خۆی دەکرد، بەھۆی لایەنە ڕکابەرەکانیەوە لاقرتیی پێکراو «کار ستارمەر» سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەست لەکارکێشانەوەی ناوبراوی بە پێویست زانی.

تەنیا شەش حەوتە بەسەر دەسەڵاتی «لیز تراس»دا تێپەڕیوە،کەچی زۆربەی هاوپارتەکانی لەو باوەڕەدان کە دەبێ ھەرئێستا دەست لەکار بکێشێتەوە.

سیاسەتە داراییە ھەڵەکانی «لیز تراس» ھەتا ئێستا بووەتە هۆی پشێوی و تێکچڕژان لە بازاڕە داراییەکان و دابەزینی ئاستی دڵخواز بوونی لە گشتپرسییەکاندا.

سەرپەیڤ