تشرینی یه‌که‌م 20, 2022 20:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر سیاسەتی بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکرانیا

سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا لە جەنگی ئۆکرانیا لەلایەن ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاوە ڕەخنەی لێ گیرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئەلجەزیرە، پەرلەمانی ئەوروپا لێکۆڵینەوەی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا و لێکەوتەکانی لەسەر وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەکات.

نوێنەرانی ئەوروپا ڕەخنەیان لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا گرت کە نەیتوانیوە ئەوروپییەکان لە لێکەوتەکانی شەڕی ئەو دووڵاتە جەنگ بپارێزێت.نوێنەرانی ڕاستڕەوی توندڕەو لە پەرلەمانی ئەوروپا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە یەکێتی ئەوروپا بەشداریی شەڕێکی کردووە کە شەڕی ئەو نییە. ئەم نوێنەرانە یەکێتی ئەوروپایان بە هۆکاری جەزرەبەی گەلانی ئەوروپا بەتایبەت لەو زستانی توش و دڕی بەردەم و ھەڵکشانی تێچووی کارەبا زانیوە.

«ئورسولا ڤۆن دێرلاین» سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە وتاردانێکدا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند: دەبێت رێوشوێن بۆ بەرزکردنەوەی نرخ بگیرێتەبەر. ماڵە ئەوروپییەکان بەرز بوونەوەی کاسکەری نرخی غازیان بە خۆیانەوە بینیوەو کۆمپانیاکانمان بۆ ئامانجی بازرگانی خەریکی ململانێن. پرسەکە تەنها پەیوەندی بە ململانێی بازاڕی نێوخۆییشەوە نییە، بەڵکو لە بازاڕی وزەی جیهانیشدا هەیە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەزیری کاروباری ئەوروپای کۆماری چیکیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپادا هەیە سەبارەت بە قەیرانی وزە.

بە قسەی ناوبراو، ڕووسیا وزە وەک چەک بەکاردەهێنێت و هەوڵ دەدات ئابووریی ئەوروپا تێکبدات. نرخی وزە لە بەرزبوونەوەدایە و کاریگەری لەسەر ژیانی سەرجەم هاوڵاتیانی ئەوروپا دادەنێت.

سەرپەیڤ