تشرینی یه‌که‌م 22, 2022 11:13 Asia/Tehran
  • خاپوورکرانی حەشارگەیەکی داعش لە کابول

تاڵیبان کوژرانی ئەنجامدەرانی هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەی سەر قوتابخانەی «"کاج» لە گردوپەڕی کابولی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، «زەبیحوڵڵا موجاحید» وتەبێژی تالیبان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی: لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر حەشارگەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی کابول لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، 2 ئەندامی داعش دەستگیرکراون و 6 کەسی دیکەش کوژراون، لەنێویاندا ئەنجامدەرانی هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر قوتابخانەی «کاج».

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەفغانستان (ئاوا)، موجاهید وتیشی: لەم ئۆپەراسیۆنانەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.

بە قسەی وتەبێژی تاڵیبان، چەکدارە دەستبەسەرکراوەکان و کوژراوەکانی داعش دەستیان لە چەندین هێرشی تیرۆریستیدا هەبووە، لەوانە تەقینەوەی مزگەوتی وەزیر ئەکبەر خان، پەروەردەی کاج لە ڕۆژئاوای کابول و هەندێک ناوچەی دیکە.

موجاهید جەختی لەوەش کردەوە کە: لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەندامێکی هێزەکانی تاڵیبانیش کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

سەرپەیڤ