هەڵکشانی ئاستی تاوانکاری لە ئەمریکا دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412515-هەڵکشانی_ئاستی_تاوانکاری_لە_ئەمریکا_دا
زۆربەی ئەمریکاییەکان لەو باوەڕەدان کە ڕێژەی کەتن و تاوان لەم ساڵەی زایینیدا لە وڵاتەکەیان گەلێک زیاتر بووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2022 09:18 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ئاستی تاوانکاری لە ئەمریکا دا

زۆربەی ئەمریکاییەکان لەو باوەڕەدان کە ڕێژەی کەتن و تاوان لەم ساڵەی زایینیدا لە وڵاتەکەیان گەلێک زیاتر بووە

سی ئن ئن شەوی سێشەممە راشکاوانە ڕایگەیاند ؛ بە پێی ڕاپرسیی ڕێکخراوی شرۆڤە و ڕاوێژی گالووپ کە ڕۆژی هەینی 27 ئۆکتۆبر (5 گەڵاڕێزان) بڵاو کرایەوە، زیاتر لە نیوەی ئەو ئەمریکاییانەی پرسیاریان لێکراوە (56%) وتوویانە کە ڕێژەی کەتن و تاوان لە شوێنی ژیانی ئەواندا لە چاو ساڵی رابردوو زیاتر بووە.

ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی دووهەزار و بیست و یەک، سەتی یازدە هەڵکشاوە و لە چاو ساڵی 2020، 18% زیاتر بووە و  بانترین ڕێژەیەکە کە تا ئێستا لە ماوەی پێنج دەیە ڕاپرسی سەبارەت بەم پرسیارە لە لایەن ڕێکخراوی گالووپەوە تۆمار کراوە.

نیگەرانی ئەمریکاییەکان بەرامبەر بە زیاتر بوونی رادەی تاوان و کەتن لە شار و گەڕەکیان گەلێک زیاتر بووە.
ئەمریکاییەکان ئەمساڵ زیاتر لە ساڵی 2021  نیگەرانی کوشتن، دەسدرێژیی جنسی و پەلامادرانیان لە نێو ئۆتۆمبیل و یان ماڵەکەیاندان.