ئێران و ڕووسیا چوار بەڵگەنامەی هاوکارییان پێکەوە واژۆ کرد
ئێران و ڕووسیا لە شانزەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری بە ئامانجی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، چوار بەڵگەنامەی هاوکارییان پێکەوە واژۆ کرد.
شانزەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووریی ئێران و ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکانی ئێرانی و ڕووسیی ئەم کۆمیسیۆنە و شاندە ئابوورییەکان بە میوانداریی ڕووسیا دەستی پێکرد و ڕۆژی سێشەممەش بە واژۆکردنی بەڵگەنامەی جۆراوجۆر کۆتایی هات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەڵگەنامەی ستراتژیی پەرەی پێوەندییە دووقۆڵییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە لە لایەن «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران وەک سەرۆکی شاندی ئێرانیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووریی ئێران واژۆ کرا و ڕووسیاو ھەروەھا «ئەلێکساندەر نۆڤاک» جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، واژۆ کرا.
هەروەها ڕێککەوتننامەی قەرزوەرگرتن بۆ بەکارەبایی کردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی «ئینچە برون-گەرمسار» لە نێوان «عەلی فەخری» جێگری وەزیری ئابووری و دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری و تەکنیکیی ئێران و «ڤلادیمیر ئیلیچۆڤ» جێگری وەزیری ئابووریی ڕووسیا واژۆ کرا .
جگە لەمە یادداشتێکی هاوکاریی دوولایەنە لە بواری تەندروستی لە نێوان «محەمەد حسێن نیکنام» بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریی نێودەوڵەتیی وەزارەتی تەندروستی، پزیشکی و پەروەردەی پزیشکیی ئێران و «سێرگێئی گلاگۆلۆڤ» جێگری وەزیری تەندروستیی فیدراسیۆنی ڕووسیا واژۆ کرا.
هەروەها «محەمەد زیار» بەڕێوەبەری ھۆڵدینگی «ئینیرژی گوستەری سینا» لە ئێران و «میخائیل سیلانتیڤ» بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەوڵەتیی «پرۆمسی ڕیڤیمپۆرت»ی ڕووسیاش، یاداشتێکی لێکگەیینیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بۆریی گواستنەوەی بەرهەمەکانیان واژۆ کرد.
ئێران و ڕووسیا لە بوارەکانی دوو قۆڵی بەتایبەتی پەیوەندییە ئابووری و سەربازی و ئەمنییەکان و هەروەها پرسەناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی تاکلایەنەخوازیی ئەمریکا، بەرژەوەندیی ستراتژیکی هاوبەشیان هەیە و ئەمەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاوکاریی نزیکی هەردووک لا بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا .