پەیوەندیی کولتوریی ڕێگای ئاسنی جوڵەی شەمەندەفەری دۆستایەتیی نێوان ئێران و تاجیکستانە
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران وتی: تاجیکستان زۆرترین خاڵی ھاوبەشی لەڕووی کلتووری و زمانەوانییەوە له گەڵ ئێراندا هەیەو فراوانکردنی هاوکاری له گەڵ ئەم وڵاته دراوسێیه ، له ئەوبەرایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانه .
«محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» لە سەردانەکەیدا بۆ پێشانگای هونەرمەندانی ئێرانی لە دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان ڕایگەیاند: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تاجیکستان خاڵێکی وەرچەرخانە لە قۆناغی نوێ بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدراوسێیە.
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: دەستپێکی چالاکییە کولتوورییە هاوبەشەکان ھاوڕێی پەرە پێ دانی پەیوەندیی کلتوورییە،چونکو پەیوەندیی فەرھەنگی و کلتووری باشترین ڕێگای ئاسنی وەجوڵەکەوتنی شەمەندەفەری دۆستایەتیی نێوان ھەردووک نەتەوە و حکومەتی ئێران و تاجیکستانە.
ئیسماعیلی هەروەها ستایشی میوانداری و پێشوازیی باشی وەزیری ڕۆشنبیریی تاجیکستانی له شاندی ئێران و هونەرمەندانی ئێرانی کرد و وتیشی: پەیڕەوکردنی بەرنامەی فەرھەنگی له وڵاتانی دیکەی دراوسێی ئێران له بەرنامەدایه .