بەردەوامبوونی هەڵاوسان و قەتیسمانی ئابوری ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412577-بەردەوامبوونی_هەڵاوسان_و_قەتیسمانی_ئابوری_ئەمریکا
ئابووریزانان لە ئەمریکا وشداری دەدەن بێتوو هەڵاوسان لەووڵاتەدا درێژەی هەبێ دەبێ لە قەتیسمانی ئابووری نیگەران بین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2022 17:28 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی هەڵاوسان و قەتیسمانی ئابوری ئەمریکا

ئابووریزانان لە ئەمریکا وشداری دەدەن بێتوو هەڵاوسان لەووڵاتەدا درێژەی هەبێ دەبێ لە قەتیسمانی ئابووری نیگەران بین

جرووم پاڤل سەرۆکی فێدێرال رێزێرڤ لە دانیشتنی ئەم دواییەی بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆئامادەکردنی سیاسەتە داراییەکانی ئەو وڵاتە وتی داتەپینی ئابووری بابەتێک نییە بتوانین لێی بێ دەروەست بین. 

ناوبراو لەدوای کۆبوونەوەی لێژنەی بازارە ئازادەکانی فێدێرال لەمانگی سێپتامبر دا لەپرێس کۆنفڕانسێکدا وتی کەس نازانێ گەلۆ ئەو رەوتە دەگاتە داتەپین یان نا و بێتوو ئەوە بقەومێ چەندە جێی نیگەرانیە.

رۆژنامەی فایننشال تایمز سێشەمە نووسی هاوکات لە گەڵ دانیشتنەکانی فێدێراڵ رێزیرو رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا لە بەرزترین ئاستدا بووە کە ئەمەش لە چەن دەیەی رابردوودا نمونەی نەبووە و سیاسەتزانانی ئەمریکی هەوڵ دەدەن خێرا چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە . 

سیاسەتزانانی ئەمریکا بە نیازی زیادکردنی رێژەی سوود تا ٠.٧٥ بۆ چوارەمین خولی بەدوای یەکدان و سیاسەتێکی دژوارتریان گرتۆتە بەر و ئابووریزانان پێیان وایە ئەمەش داتەپینی زیاتری بەدوادا دێ.

لە لایەکی دیکەوە لەبەر داوای کەمتر بۆ کڕینی خانوو بازاڕی سەودای ماڵ و خانووبەرە دۆخی خراپە و نرخیشی لە هەڵکشان دایە .

فایننشال تایمز بە گێڕانەوە لە ئابووریزانێک نووسی فێدێرال رێزێرڤ دەبێ هاوسەنگی لە رێژەی سوود دا بەدی بێنێ و لێکی بداتەوە کە کاریگەرییەکانی چین