تشرینی دووه‌م 03, 2022 17:29 Asia/Tehran
  • «عیمران خان» بریندار بوو

«عمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لە ئەنجامی ھێرشی چەکداریی کەسێکی نەناسراو بۆ سەر کاروانەکەی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵدەریی سەدا و سیما، بە گێڕانەوە لە میدیاکانی پاکستان،«عمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکاتی ڕۆییشتن بەرەو ئیسلام ئاباد، تەقە لە کاروانەکەی کراو بریندار بوو .

ھێندێک لە سەرچاوەکان باسی بریندار بوونی کەسێکی دیکەو گیرانی ھێرشبەرەکەش دەکەن.

«عیمران خان» لە کاتی دوورخرانەوەی لە پۆستەکەی بە مەبەستی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە گەلێک جار لایەنگرانی خۆی بەرەو شەقامەکان ڕاکێشاوە.

ناوبراو لەم دواییەدا گەلێک جار ئەمریکای بە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی پاکستان و گۆڕینی دەوڵەتی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کرد بوو.

لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی پاکستان و بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان کە دووشەممەی ڕابردوو بڵاوکرانەوە، «عیمران خان»ی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، لە هەڵبژاردنی خولی ناوەڕاستی پاکستاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو. ڕۆژی دووشەممە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان سەرکەوتنی «عیمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی لە هەڵبژاردنی خولی ناوەڕاستی تازەی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەردا «عیمران خان» پێشتر لە تێکڕای ھەشت ھەڵبژاردنی خولی ناوەڕاست دا بەشداریی شەشیانی کرد بوو کە لە ھەر شەشیاندا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بوو. ئامانج لەو میکانزمەش ئەوە بوو کە بزانن چەندە لەنێو خەڵک دا دڵخوازە.

بۆ کاندیدێکی ھەڵبژاردن لە پاکستاندا، ئەو دەرفەتە ھەیە کە بۆ دەستخستنی چەندین کورسی خۆی کاندید کات. ئینجا ئەگەر بێتوو لە بواری جۆربەجۆردا ھەڵبژێردرێت، بوارێکیان وەک نوێنەر ھەڵدەبژێرێ و پاشان لە بوارەکانی دیکەش دا دەنگوەرگرتنی تازە ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ