قەیرانی هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا
کارناسێکی رووس لەمەر ئەگەری هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا لە داهاتوویەکی نزیکدا وشداری دا.
بە گوێرەی راپۆری رادیو و تەلەفیزیونی ئێران، پاوڵ کاتیوحا مامۆستای زانکۆی نەوت وگازی گۆبکین لە رووسیا وتی حێستاکە یەکتی ئەورووپا لەگەڵ سیاسەتی ئینیرژی ئەمریکا تەبایە بەڵام ئەو سیاسەتە بۆ بەهێزبوونی ئوروپا نیە و هەوڵ دەدات تا وابەستەیی بە نەوت و گازت سرووشتی شلەکی ئەو زیاتر بکات. کاتیوخا پی وایە لەماوەی سێ ساڵدا ئەورووپا توشی قەیرانی وزە دەبێ و ئەو قەیرانە دتوانێ ببێتە هۆی هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا. ناوبراو دەڵی گازی قەتەر و جەزایر ناتوانێ ببێتە جێگرەوەی نەوت و گازی هەرزانی رووسیا . سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر لە ٣٠ ئۆکتۆبردا وتی گەر زستان سەخت بێ و گازی روسیاش نەگاتە ئەورووپا، ئەو ناوچه تا سالی ٢٠٢٥ توشی کێشەی ئابووری دەبێ. کاتیوخا وتیشی وەلانانی گازپرۆم هاوسەنگی بازاری وزە لە ئوروپا و جیهان تێک دەدات و رایگەیاند بەرهەمهێنەرانی گاز چەندین جار لە مەڕ ناسەقامگیری بازار و هەڵاوسانی جیهانیی وشداریان داوە. ئەوان نیگەرانن تیجارەتی جیهانیی پەکی بکەوێ. کاتیوخا دەڵێ بازاری جیهانی پێویستی بە چاکسازی سیستەمی نرخدانان لەسەر نەوت و گاز بە شێوەی روون هەیە.