قەیرانی هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412643-قەیرانی_هەڵوەشانی_ئابووری_ئەورووپا
کارناسێکی رووس لەمەر ئەگەری هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا لە داهاتوویەکی نزیکدا وشداری دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2022 17:19 Asia/Tehran
  • قەیرانی هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا

کارناسێکی رووس لەمەر ئەگەری هەڵوەشانی ئابووری ئەورووپا لە داهاتوویەکی نزیکدا وشداری دا.

بە گوێرەی راپۆری رادیو و تەلەفیزیونی ئێران، پاوڵ کاتیوحا مامۆستای زانکۆی نەوت وگازی گۆبکین لە رووسیا وتی حێستاکە یەکتی ئەورووپا لەگەڵ سیاسەتی  ئینیرژی ئەمریکا تەبایە  بەڵام ئەو سیاسەتە بۆ بەهێزبوونی ئوروپا نیە  و هەوڵ دەدات تا وابەستەیی بە نەوت و گازت سرووشتی شلەکی ئەو زیاتر بکات. کاتیوخا  پی وایە لەماوەی سێ ساڵدا  ئەورووپا توشی قەیرانی وزە دەبێ و ئەو قەیرانە  دتوانێ ببێتە هۆی هەڵوەشانی  ئابووری ئەورووپا. ناوبراو دەڵی گازی قەتەر و جەزایر ناتوانێ  ببێتە جێگرەوەی  نەوت و گازی هەرزانی رووسیا . سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر لە ٣٠ ئۆکتۆبردا وتی گەر زستان سەخت بێ و گازی روسیاش نەگاتە ئەورووپا، ئەو ناوچه تا سالی ٢٠٢٥ توشی کێشەی ئابووری دەبێ. کاتیوخا  وتیشی  وەلانانی گازپرۆم  هاوسەنگی بازاری وزە لە ئوروپا و جیهان تێک دەدات و رایگەیاند بەرهەمهێنەرانی  گاز چەندین جار لە مەڕ ناسەقامگیری  بازار و هەڵاوسانی جیهانیی  وشداریان داوە. ئەوان  نیگەرانن تیجارەتی جیهانیی پەکی بکەوێ. کاتیوخا  دەڵێ بازاری جیهانی  پێویستی بە چاکسازی  سیستەمی  نرخدانان لەسەر  نەوت و گاز بە شێوەی روون هەیە.