گەڵاڵەی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیس لەمەڕ دەرکردنی پەنابەران بۆ ئەمریکای لاتین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412668-گەڵاڵەی_وەزارەتی_ناوخۆی_ئینگلیس_لەمەڕ_دەرکردنی_پەنابەران_بۆ_ئەمریکای_لاتین
وەزیری ناوخۆی ئینگلیس بە نیازە پەناخوازەکان دەرکا و بەڕێیان بکا بۆ ئەمریکای لاتین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2022 09:09 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیس لەمەڕ دەرکردنی پەنابەران بۆ ئەمریکای لاتین

وەزیری ناوخۆی ئینگلیس بە نیازە پەناخوازەکان دەرکا و بەڕێیان بکا بۆ ئەمریکای لاتین

جاران ئینگلیس دەیویست پەناخوازەکان بنێرێ بۆ رواندا لە ئەفریقا بەڵام ئێستا باسی پاراگوا و پێرۆ و برازیل دەکا. رۆژنامەی دەیلی ئیکسپرێس نوسی سوالا براوێرمەن وەزیری ناوخۆی ئینگلیس لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتەی ئەمریکای لاتین قسەی کردووە تا پەناخوازان وەخۆبگرن. ریشی سوناکی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئینگلیس، دەسەڵاتی تەواوی بە وەزیرەکەی بۆ ئەو مەبەستە داوە. حکومەتی ئینگلیس دەڵێ ئەمساڵ ٤٠ هەزار کەس لە دەریا و مانشەوە کە خەرجی راگرتنیان رۆژانە ٧ میلیۆن پۆندە، بەڵام دامەزراوەکانی لاگری مافی مرۆ دەڵێن وا نیە و شوێنی مانەوەی پەناخوازان وەک زیندان وایە و ئیمکاناتیان زۆر نزمە . سوالا براورمەن ئەندامی پارتی دەسەڵتدارە و لە ئۆکتۆبری ئەمساڵەوە بۆتە وەزیری ناوخۆ لە سەردەمی لیز تراس دا کە ئەویش دەستی لەکارکێشایەوە و لەکابینەی ئێستای ئینگلیسیش دا هەر وەزیری ناوخۆیە . باوک و دایکی باورمەن هێندین و لە شەستەکانی سەدەی پێشوو روویان لە ئینگلیس کردووە.