تشرینی دووه‌م 11, 2022 16:27 Asia/Tehran
  • هەوڵی هەندێک لایەنی ئاڵمانی بۆ داخستنی ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ

بەشێک لە لایەنەکانی حکومەتی هاوپەیمانیی ئاڵمانیا ڕەشنووسی پلانێکیان پێشکەش بە پەرلەمانی فیدراڵی کردووە و داوای داخستنی ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ دەکەن.

لەدرێژەی پشتیوانی لەئاژاوەو پشێوییەکان لە ئێران،حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە ئاڵمانیا خوازیاری داخستنی ناوەندێکی دێرینی ڕۆشنبیری و ھزریی ئێران لەم وڵاتە بوون.

هەر لەو پێوەندییەدا لایەنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا پلانێکیان پێشکەشی پەرلەمان کردووەو تیای دا، خوازیاری داخستنی "ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ" بوونەو بڕیارە پەرلەمانی ئەم وڵاتەش بیخاتە بەر دەنگوەرگرتن کە داخوۆم ئەم ناوەندە دەبێ دابخرێت یان ناو ئەمەش کە چۆنی دابخەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لەسەر بنەمای پلانەکە پێویستە حکومەتی ئەم وڵاتەچۆنیەتیی داخستنی ناوەندی ئیسلامیی ھامبورگ لێکداتەوە.

جێگای ئاماژەیە ئەوا بۆ چەند ساڵێک دەڕوات کە تاقمە دژە شۆڕشەکان گوشار دەخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ویلایەتی هامبۆرگ و داوای داخستنی ناوەندی ئیسلامیی لەم شارە دەکەن.

سەرپەیڤ