تشرینی دووه‌م 25, 2022 12:28 Asia/Tehran
  • سڕینەوەی دۆلار لە ئاڵووێری نەوتیی غەنادا

کاربەدەستێکی باڵای دەوڵەتی غەنا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە لەمە بەولاوە نرخی نەوت و بەرھەمە نەوتییە ھاوردەکانی بە «زێڕ» دەبژێرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، «محەمەد باومیا،» لە کاربەدەستانی باڵای حکومەتی غەنا رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەی کورتھێنانی یەدەگی دراڤیی غەنا ھەڵدەگیردرێت.

یەدەگی دراڤیی غەنا تا کۆتایی مانگی سپتەمبەری ٢٠٢٢ی زایینی نزیکەی شەش ملیاردو ٦٠٠ ملوێن دۆلار ڕاگەیەندرابوو، کە  بۆ هاوردەکردنی سێ مانگ نەوتی پێویستی ئەم وڵاتە بەسە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردووی زایینی یەدەگی دراڤی بیانیی غەنا نزیکەی نۆملیار و ٧٠٠ ملوێن دۆلار بووە.

«باومیا» وتی: ئەگەرئەم بڕیارە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتووی زایینی جێبەجێ بکرێت، ئەوا کورتھێنانی یەدەگی دراڤی بیانیی غەنا بە شێوەیەکی بەرچاو چارەسەر دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی زێڕ بۆ بژاردنی پارەی بارە نەوتە هاوردەکراوەکانی غەنا ڕێگری دەکات لە بەهای  دۆلاری ئەمریکی لەسەر نرخی سووتەمەنی و کۆمپانیاکانی تری وزە لە غەنا کاریگەریی ڕاستەوخۆ دابنێت.

«باومیا» ئاڵوگۆڕی زێڕی لەگەڵ نەوتدا بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی گرنگ وەسف کرد.

غەانا نەوتی خاو هەناردە دەکات، بەڵام تاکە پاڵاوگەی نەوتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە پاش تەقینەوەکە ئیدی داخراوە.

غەنا کە پێشتر ناوی «کەناری زێڕین» بووە، بە کانگاکانی زێڕ و ئەڵماس و یاقوتەکەیەوە ناسراوە، بەڵام خەڵکی ئەم وڵاتە تووشی هەژاری و دەستکورتین بوون.

سەرپەیڤ