کانونی یه‌که‌م 01, 2022 06:32 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە باڵوێزخانەی ئۆکرانیا لە مەدرید

میدیاکانی ئیسپانیا هەواڵی تەقینەوەکەی باڵوێزخانەی ئۆکرانیایان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، ڕۆژی چوارشەممە تەقینەوەیەک لە باڵوێزخانەی ئۆکرانیا لە مەدرید ڕووی دا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک بریندار بووە.

پۆلیسی ئیسپانیا سەبارەت بە تەقینەوەکەی لە باڵوێزخانەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری تەقینەوەکە پاکێجێکی تەقەمەنیی گوماناوی بووە .

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی مەدرید، تەقینەوەکە لەکاتێکدا ڕووی داوە کە یەکێک لە کارمەندانی باڵوێزخانەی ئۆکرانیا هەوڵی کردنەوەی ئەو پاکێجەی داوە و بەهۆیەوە بە سوکی برینداربووە.

سەرپەیڤ