کانونی یه‌که‌م 01, 2022 07:26 Asia/Tehran
  • ئاگرێکی گەورە لە کەشتیی «ئەبراهام لینکۆڵن» کەوتەوە و ٩ کەس بریندار بوون

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممه ڕایانگەیاند، ئاگرکەوتنەوە له کەشتیی فڕۆکه هەڵگری «ئەبراهام لینکۆڵن» بووەتە هۆی برینداربوونی نۆ مەلەوانی کەشتییەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە کاتێک ڕوویدا کە کەشتیی« یو ئێس ئێس لینکۆڵن USS Abraham Lincoln» لە دوورایی نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە باشووری کالیفۆرنیا  خەریکی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی ڕۆتینی خۆی بوو.

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکان کاتی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکە بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ڕاگەیەندراوە و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ٩ کەس لە کارگێڕانی کەشتییەکە بریندار بوونە کە لە ئێستادا خراونەتە بەرچارەسەریی پزیشکی.

وەک باسی دەکرێت بەرلەوەی کە ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر بڵێسە بستێنێ پێی زانراوەو بە ھۆی فەرمانبەرانی بەشی ئاگرکوژێنەوەی کەشتییەکە کوژێندراوەتەوە .

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکرێت.

سەرپەیڤ