کانونی یه‌که‌م 02, 2022 08:15 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف:ڕۆژاوا بە تەمایە روسیا لە دەرەوەی بازنەی ئەورووپا ڕابگرێت

وەزیری دەرەوەی روسیا جەختیکرد: ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» بە تەمایە روسیا لە دەرەوەی بازنەی ئەورووپا ڕابگرێت.

 بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتینیک، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی پێنجشەممەلە پریس کۆنفرانسێک دا بە تەوەرەی پرسە ئاسایشییەکانی پەیوەست بە ئەورووپا ڕایگەیاند، ئەوبەرایەتییەکانی ناتۆ لەوانە ڕاگرتنی روسەکان لە دەرەوەی بازنەی ئەورووپا ھیچ نەگۆڕاوە.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وتیشی، ناتۆ سەرجەم یەکێتی ئەورووپای کردووە بە کۆیلە.

وەزیری دەرەوەی روسیا بەئاماژەدان بە دۆخی هەژێنەری ڕێکخراوەکانی نێوان حکوومەتی ئەورووپا گوتیشی سیاسەتەکانی رۆژاوا،ئەنجومەنی ئەورووپای ھەتا ئاستی قەرەبوونەکران بێتوانا کردووە.

ئەم دیپلۆماتکارە ڕووسییە هەروەها ڕەوشتی ئاسایشی ئەوروپای بە لەبەریەک هەڵوەشا وەسف کرد و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپای (OSCE) بە دامەزراوەیەک زانی کە بەرەبەرە خەریکە دەخرێتە پەراوێزەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپا لە پۆڵەندا لە ھەل و مەرجێکدا دەستی پێ کرد کە وارشۆ ڕێگەی نەدا «سێرگێئی لاڤرۆف» بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات.

سەرپەیڤ