کانونی یه‌که‌م 05, 2022 16:03 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوابەدوای بڕیارەکەی «ئۆپێک پلاس» بۆ گۆڕینی ئاستی پێشکەش کردنی نەوت و هەروەها سەپاندنی نرخ بە سەر نەوتی ڕووسیادا، لە لایەن گروپی حەوتەوە ،بەرزبووەوە.

«ئۆپێک پلاس» لە سی و چوارەمین کۆبوونەوەی خۆیدا کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی ٢ ملیۆن بەرمیل تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕۆژی دووشەممە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 2% بەرزبووەتەوە، بەڵام دوای گەییشتن بە هاوسەنگی ئەم بەرزبوونەوەیە گەیشتووەتە 0.6%.

بەم شێوەیە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە دەریای باکوور ٤٩ سەنت بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە ٨٦ دۆلار و ٦ سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی «وێست تەکزاز» ئینتەرمیدیەیت بە ٥١ سەنت بەرز بوونەوە گەییشتە ٨٠ دۆلار و ٤٩٨ سەنت.

هەروەها گروپی (G7) لەم دواییانەدا ئاستی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕوسیای 60 دۆلار دیاری کرد. ئەم ئاستە لە ئەمڕۆ دووشەممە یان لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ هاوپەیمانییەکە لەنێویاندا ئوسترالیا و ئەندامانی گروپی 7  لەوانە بریتانیا، ژاپۆن و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات ڕوسیا هەڕەشەی بڕینی هەناردەی نەوتی بۆ هەر وڵاتێک دەکات کە پابەند بێت بە ئاستی نرخی 60 دۆلارەوە.

سەرپەیڤ